جگە لە تۆ
سڵاوت لێ بێ ئەزیزم سڵاو
ئەی که هەموو رۆمانەکانی دونیا تۆ نووسیوته،
تەنانەت هەژارانیش هەر دەستنووسی تۆ بوو
نه دۆستۆیۆفسکی،
گابرێل گارسیا مارکێزیش قەت رۆمانی نەنووسیوە.
ئەی که درێژبوونەوەی چیرۆکه کورتەکانت داهێنا
دنیات بەتاڵ کردەوە له مەخلوقی بێ سەمەر.
تەنانەت ئەو شێعرەش که دەڵێ
"یەکێ بوو یەکێ نەبوو
جگه له خوا کەسێ نەبوو"
تۆ نووسیت.
سڵاوت لێ بێت ئەزیزم سڵاو
که جگه له تۆ
هیچ یەکێکیتر وجودی نییه.
+ نوشته شده در دوشنبه ششم مهر ۱۳۹۴ ساعت ۱۱:۵۳ ق.ظ توسط به هرامی
|