پانۆڕامای دیکتاتۆره‌کان
گوڵباخ به‌هرامی
(ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی ئاڵای ئازادی بڵاوکراوه‌ته‌وه)
بڕووخێ حکوومه‌تی دیکتاتۆری، له‌سه‌رووی
هه‌موویانه‌وه (کۆماری فاشیستی ئیسلامی ئێران)
دیکتاتۆری پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی زوڵمه ئه‌وکاته‌ی پۆستاڵی ڕه‌شی تاوان ئه‌پۆشێت
و" دیکتاتۆر" ئه‌کته‌ری تراژێدیا تاڵه‌کانی سه‌ر شانۆی ده‌سه‌ڵاته.
له‌مێژووو هه‌موو قۆناغه‌کان‌و سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی حکومه‌ته
جیاوازه‌کانی وڵاتانی جیهان، به‌رده‌وام جوغزی ده‌سه‌ڵات له‌سووڕانه‌وه‌ی بازنه‌یی
خۆیدا ده‌ستاوده‌ستی به ده‌سه‌ڵاتدارانی کردووه‌و ئه‌وه‌ی که ماوه‌ته‌وه مێژووه به هه‌موو خاڵه ره‌ش‌و سپییه‌کانییه‌وه.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له‌مێژووی
دیکتاتۆریه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی جیهان ئه‌توانین بڵێین که بناغه‌کانی ئه‌م
شێوازه له فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ته به‌رهه‌می بیرۆکه خۆسه‌پێنه‌ره‌کانی
که‌سانێکن که هه‌ر له‌ده‌ستپێکه‌وه گه‌مه‌یان به ژیان‌و به‌ئازادی‌و مرۆڤایه‌تییه‌وه
کردووه‌و له‌ژێر چه‌تری ده‌سه‌ڵاتدا بوونه‌ته بڕیارده‌رو به عه‌قڵییه‌تی چه‌قبه‌ستووی
پڕ له‌ئاریشه‌ی مه‌زنیخوازی‌و سه‌ره‌ڕۆیی، بنیاتی یاسایه‌کیان داڕشت که له‌فه‌رهه‌نگی
هیچ ژیانێکی ئازاد‌دا مانایه‌کی بۆ نادۆزرێته‌وه. تۆتالیتاریزم وه‌کوو بنه‌مایه‌کی
سه‌ره‌کی له‌پێناسه‌ی ده‌سه‌ڵاته ملهوڕه‌کاندا جێگیرکراوه‌و به بێ له‌به‌رچاوگرتنی
مافه‌گشتی‌و سه‌ره‌کییه‌کانی مرۆڤ، به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌بستراکت له‌گه‌ڵ ئایدیایه‌کی
ده‌مارگرژانه‌و تاکڕۆیانه هاتۆته گۆڕه‌پانی سیاسه‌ته‌وه بۆ پته‌وکردن‌و سه‌پاندنی
ده‌سه‌ڵات، ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی‌و ماڤه‌کانی ره‌وای تاک‌و ئاسایشی کۆمه‌ڵگا پێشێل
ده‌کات. له‌وانه (ڤلادیمێر لێنین، موسولینی، ئادۆڵف هیتلێر ، پورفیریو دیاز، ،ژۆزێف
ئیستالین، مائۆ تێسێ،....) له‌ریزبه‌ندی
ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ن که مۆرکی سه‌ره‌ڕۆیی و ملهۆڕییان به ناوچاوانی مێژووی پڕ له‌زه‌برو
زوڵمی خۆیانه‌وه چه‌سپاندووه‌و سه‌رئه‌نجام کۆتای‌یان پێهاتووه.
ئه‌وه‌یکه ئێستا دیکتاتۆره‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن کۆیله‌دارییه‌کی
مۆدێڕنه! چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ستی مرۆڤ‌و به‌کارهێنانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی
شه‌خسی‌و تاکه‌که‌سیدا، کوشتن‌و ئازاردان له‌ژێر ده‌مامکی یاسا، یاسایه‌ک که هه‌ر
پیتێکی له‌تاوان گه‌وره‌تره، ئه‌مانه
پێناسه‌ی دیکتاتۆرییه‌تێکن که ئه‌مڕۆکه پێڕه‌و ده‌کرێت.
رووداوه سیاسیه گرینگه‌کانی جیهان
هه‌موو کاتێک بوه‌ته هۆکاری گۆڕانکاری‌و ناخی کۆمه‌ڵگاکانی هه‌ژاندووه که بناغه‌ی
زۆرێک له‌حکومه‌ته دیکتاتۆره‌کانی هه‌ڵپێچاوه. هه‌رچه‌نده هه‌ندێجار هه‌ڵبژاردن
له‌نێوان خراپ و خراپتردا بووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگ‌و جێگای باس بێت نه‌مانه‌وه‌ی
وه‌رزێکه بۆ هه‌میشه‌و دووپاتبوونه‌ی شۆڕشه مه‌زنه‌کانی مرۆڤه له‌هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئازادی. له‌رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی
خۆرهه‌ڵاتی ناویندا ده‌رکه‌وت که ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر چلۆن دیکتاتۆرییه‌تی به‌چۆک
داهێنا. شۆڕش‌و سه‌رهه‌ڵدانه گه‌وره‌کان له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و سه‌ره‌تا له‌باشووری
رۆژئاوای ئاسیا‌و باکووری ئه‌فریقا ده‌ستی پێ‌کرد . وه‌ک له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی
وڵاتانی عه‌ره‌بیدا له توونس له18ی دێسامبری 2010 گه‌نجێک به‌ناوی (محمد بوعزیزی) بۆ ناه‌زایی ده‌ربڕین
دژ به‌ده‌سه‌ڵاته خنکێنه‌ره‌که‌ی (زین‌العابدین بن علی ) ئاگر‌ی له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو
ببوه سه‌ردێڕی مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه. هێزی گه‌ل وه‌کوو پشکۆی بن ئاگردان کاتێک
بگه‌شێته‌وه ده‌رفه‌تێکه بۆ له‌دایکبوونی گڕوتینێکی په‌نگخواردوو له‌ناخی جه‌ماوه‌داو
ئه‌مجاره بۆ هاتنی به‌هار،" ئاگر" بوو به‌هێمایه‌ک له ئازادی. هه‌ر
دوابه‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ناره‌زاییه‌کانی خه‌ڵک له توونس‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وی
هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی راپه‌ڕینه‌کان ، ژماره‌یه‌ک له‌هاووڵاتیانی
مه‌ده‌نی کوژران‌و بریندار بوون. ناره‌زاییه‌کان له‌ئاراسته‌یه‌کی سیاسی‌دا سه‌رهه‌ڵدانێکی
گشتی‌و به‌هێزی لێکه‌وته‌وه که شه‌قامه‌کانی تووڕه کرد‌و زنجیره‌ی ناره‌زاییه‌جه‌ماوه‌رییه‌کان
سنووره‌کانی بڕی و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌شی گرته‌وه. سه‌رئه‌نجام توونس
ئاراسته‌ی مێژووی گۆڕی‌و( زین‌العابدین بن علی) وڵاتی له14ی ژانوییه‌ی 2010 به
جێهێشت‌و سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵکی توونس به‌هاری عه‌ره‌بی و مه‌رگی دیکتاتۆره‌کانی به‌دوای
خۆیدا هێنا. یانزه رۆژ له‌دوای سه‌رکه‌وتنی توونس له25 ی هه‌مان مانگدا سه‌رهه‌ڵدانه‌کان
گه‌یشتنه شه‌قامه‌کانی وڵاتی میسر و زنجیره‌ی شۆرشه‌کان که‌وته خانه‌ی دیکتاتۆرێکی
دیکه‌وه. هه‌روه‌ها وڵاتانی لیبی، سوریه، یه‌مه‌ن، به‌حره‌ین، ئۆردن‌یش که‌وتنه
به‌ر شه‌پۆلی تووره‌یی جه‌ماوه‌رو له‌به‌رانبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتدارانی دۆڕاو روخساری
دڕنده‌و نامرۆڤانه‌ی خۆیانیان زیاتر ده‌رخست‌و به کوشتنی خه‌ڵکی بێتاوان‌و
مافخوازی راپه‌ڕیو، سیمای دزێویان زیاتر ده‌رکه‌وت. دیکتاتۆره‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی
(زه‌ینولعابدین بن عه‌لی، حوسنی موباره‌ک، معه‌مه‌ر قه‌زافی، به‌شار ئه‌سه‌د
و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح...) بارگه‌ی
کۆچیان رووه‌و خه‌زانی نه‌مان هه‌ڵپێچاو هێزو ئیراده‌ی خه‌ڵک بۆ گه‌یشتن به‌ئازادی
سه‌رکه‌وت. ئه‌وا زستانیش به‌ڕێوه‌یه‌و جه‌سته‌ی دیکتاتۆرییه‌تی رزیوی ده‌وران له‌له‌تبوون‌و
داڕماندایه. و تووڕه‌یی خه‌ڵکانی بن‌ده‌ست، له‌لیبی‌و سوریا‌و وڵاتانی دیکه گه‌یشتۆته
لووتکه‌و به‌ره‌و ئه‌نجامێکی ئامانجدار ده‌ڕوات. کوشتنی نزیک به چوار هه‌زار که‌س
له‌خه‌ڵکی مه‌ده‌نی‌و مافخواز بێگومان نه‌ته‌نها تراژێدیه به‌ڵکوو کاره‌سات‌و ئه‌وجی
سه‌رهه‌ڵدانی تاوانه له‌لایه‌ن رژیمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه که بووه‌ته دێوه‌زمه‌ی
ئه‌م وه‌رزه له سه‌رهه‌ڵدانه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا. له‌مێژوودا وانه‌یه‌کی نوێ سه‌ریهه‌ڵداو
سه‌لماندی که زوڵم‌و سته‌م، زه‌برو توندوتیژی‌و چه‌وساندنه‌وه که‌ره‌سته‌ی شه‌وپه‌ره‌ستانه
بۆ سه‌ردانه‌واندن له‌به‌رانبه‌ر تاریکیدا. دیاره که دیکتاتۆر ناتوانێت تا سه‌ر
پۆزیسیۆن‌و فۆرمی رواڵه‌تی خۆی له‌سێبه‌رێکی ده‌ستکردو خه‌یاڵیدا حه‌شاربدات. کۆمه‌ڵگایه‌ک
ناتوانێت به‌هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه له‌رواڵه‌تێکی نالۆژیکی‌و ساخته‌دا فۆڕموله
بکرێت بێئه‌وه‌ی تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له‌ره‌هه‌ندی روانینێکی فه‌نده‌مێنتالیزمییه‌وه
به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیی، ئێکۆنۆمی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆیان‌و کۆمه‌ڵگاکه‌یان
له‌به‌رچاوبگرن. به‌هاری عه‌ره‌بی سه‌رهه‌ڵدانێک بوو که هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگا چه‌وساوه‌و
ژێرده‌سته‌کانی تووشی هه‌ژانێکی سه‌رتاسه‌ری فیکری، رۆحی‌و ده‌روونی کرد که ئه‌نجامه‌که‌ی
ده‌سکه‌وتێک بوو که سیاسه‌تی جیهانی له‌خاڵێکی هه‌ستیاردا راگرت که بووه خاڵی وه‌رچه‌رخانی
قۆناغێکی دیکه‌ی مێژوو. سیاسه‌تمه‌داران یارییه هه‌میشه‌ییه‌کانیان به‌رده‌وامه‌و
ره‌وڕه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ئاراسته‌ی پێشه‌وه‌چوونی زه‌ماندا، جێگۆڕکێیان پێده‌کات
.
ئه‌مه‌ش کۆتاییێکه بۆ کۆتایی‌و ده‌ستپێکێکه
بۆ سه‌ره‌تا.