کۆتایی
کۆتایی
...................
له نزیکته‌وه
ئه‌ژیم
له نزیکته‌وه ئه‌مرم
پاڵم به‌رۆخی ئاویترین سه‌حه‌ره
ئه‌ی واجبتر له موعجیزه بۆ زیندووبوونه‌وه‌ی
من
که‌ی ویستت ، ئه‌وه دڵم
وه‌ک چه‌رخ ، جگه‌ره‌یه‌کی پێ
داگیرسێنه،
ئه‌زانی که چه‌نێ شه‌وه هه‌ر
ماتڵتم
چه‌نێ ساعه‌ته هه‌ر
پێویستم به خه‌ونێکه تا باوه‌ڕ
بێنم
هه‌یت
چه‌نێ وه‌خته
له‌خۆڕا له‌نوخته‌یه‌کی نارنجییا
پیر ئه‌بم و
کراسه‌که‌م ئه‌مرێ له‌به‌رما!
ره‌نگه ئه‌مه کۆتا شه‌و بێت
له حوزوری تۆدا
دێمه قسه،
کۆتا شه‌و که بێ قه‌راری ئارامیتم.
مانگی من!
له نزیکته‌وه تا حه‌ز که‌ی
ئارامم
که‌ی ویستت ، ئه‌وه من
دوور دوور
لێی نزیک ببه‌وه.
گ.بهرامی
+ نوشته شده در دوشنبه سی ام اردیبهشت ۱۳۹۲ ساعت ۱۲:۱۱ ق.ظ توسط به هرامی
|