له زیندانه‌وه به‌ره‌و ماڵ
به‌شێک له شێعری(له زیندانه‌وه به‌ره‌و ماڵ)
وه‌ک خولیای گوشینی ده‌ستێکی سارد
له‌گه‌رمه‌ی مردنا
حه‌زم له‌تاڵه‌کانی ده‌نگته به‌ر له‌نووستن
له‌وبه‌ری شووشه ماته‌کانی نه‌هێشتنه‌وه،
تۆ نیت و
من ته‌نیاترین دیواری ئه‌م زیندانه‌م
ژووره‌که‌م پڕه له‌سووراوی ساخته‌و
ئه‌و فاڵچییه نابه‌ڵه‌دانه‌ی
بۆ خواردنه‌وه‌ی قاوه‌یه‌کی سارد
چاره‌نووسم له رقێکی گه‌رمدا ئه‌پێچنه‌وه
ئه‌ڵێی ژیان له‌بیری چۆته‌وه بوه‌ستێ
وه‌ک من چۆن ده‌مێکه له‌بیرم چۆته‌وه هه‌ڵێم
هه‌ڵاتن له هه‌میشه ......نه
له هیچکات
له هیچکاتی نه‌بوونه‌کانی دایکم و
چاوێک که به په‌له ده‌یگێڕم بۆ تۆ
تۆ نیت و
لێره باران به ئاسمانیش ژیر نابێته‌وه
.....
من حه‌زم له ته‌نیا بوونه‌و
تۆ نیت یاساکانی فڕین بشکێنیت
جێهێشتن بخه‌یته بازنه‌یه‌کی ره‌شه‌وه
ئاوڕدانه‌وه‌ی کات بوه‌ستێنێ
له‌م ئینسان‌بوونه کاغه‌زییه
له په‌رت بوون و موبته‌ڵا بوون
ده‌ستم بگریت و له کۆڵانه ته‌ڕه‌کاندا
به کامێرا شاراوه‌کانی سه‌ر دیواری شار
پێبکه‌نین،
تاریکی چ هێزێکی داگیرکه‌ره له نه‌بوونتاو
من رقم له هه‌رچی نه‌بوونه ده‌بێته‌وه
کاتێک که تۆ نیت و
من به نه‌عله‌کانی خواژماره گه‌وره‌تر
هه‌نگاوه‌کانم بۆ ئه‌و په‌ڕی ره‌هایی ئه‌نێرم
ده‌ستێکم به دڵی دایکمه‌وه گرتووه نه‌له‌رزێ
چاوێکم له هه‌ناسه‌کانی تۆ بڕیوه نه‌وه‌ستێ
له زیندانه‌وه به‌ره‌و ماڵ
........
گوڵباخ - هه‌ولێر 2012