شه‌ش رۆژی بێ ژماره
تا ... تۆ
دره‌نگ وحه‌فت یانێ
حه‌قیقه‌تێکی نه‌نووسراوو حه‌یف
دره‌نگ بوو که هاتی
قاوه‌ییت پۆشیبوو له شه‌رما
هاتی
له سه‌ر کورسییه‌کی ته‌نیا
بوویته به‌فر
زستانت خسته دوو که‌وانه‌ی پڕه‌وه
له‌مردنێکی بێ ژماره‌دا
جاده‌ش که پشتم تێده‌کات
حه‌فت رۆژی نه‌نووسراو یانێ
حه‌قێقه‌تێکی حه‌یف
دره‌نگ بوو که رۆیشتی
له‌رۆژێکی بێ ژماره‌دا
له سه‌ر کورسییه‌کی بێ تۆ
من
سێبه‌رێکی ته‌ڕم و هیچی تر
(گوڵباخ به‌هرامی
+ نوشته شده در چهارشنبه هشتم آذر ۱۳۹۱ ساعت ۹:۴۵ ب.ظ توسط به هرامی
|