نامه‌ی یه‌که‌م ، رۆژی دووه‌م
(رۆژی دووه‌م )
ته‌ماشا گوڵی من !
له‌نێوانمان سێبه‌رێکه سپی
وه‌ک وه‌هم
نه ده‌ڕوا نه ده‌وه‌ستێ
ته‌ماشا گوڵی من !
له‌نێوانمان سێبه‌رێکه سپی
وه‌ک وه‌هم
نه ده‌ڕوا نه ده‌وه‌ستێ
تۆ ئه‌ڵێی فریشته‌یت و
په‌ڕه‌کانی ئاسمانت به خۆتا داوه
منیش بارانێکی به په‌له‌م
ده‌ست له مه‌نتقی چه‌تره‌کان وه‌رئه‌ده‌م .
گوڵی من!
به‌یانییه‌ک ئه‌مرم و
به من چی فه‌لسه‌فه یانێ چی
فه‌لسه‌فه‌ی من تۆ ی
که قه‌ناعه‌ت به ئاسمان دێنێ
له باران زیاتر
هیچ خوایه‌ک
رۆحم ناخاته وه‌سوه‌سه‌ی هه‌ڵفرین.
(گ.به‌هرامی)
په‌ڕه‌کانی ئاسمانت به خۆتا داوه
منیش بارانێکی به په‌له‌م
ده‌ست له مه‌نتقی چه‌تره‌کان وه‌رئه‌ده‌م .
گوڵی من!
به‌یانییه‌ک ئه‌مرم و
به من چی فه‌لسه‌فه یانێ چی
فه‌لسه‌فه‌ی من تۆ ی
که قه‌ناعه‌ت به ئاسمان دێنێ
له باران زیاتر
هیچ خوایه‌ک
رۆحم ناخاته وه‌سوه‌سه‌ی هه‌ڵفرین.
(گ.به‌هرامی)
+ نوشته شده در چهارشنبه ده‌م آبان ۱۳۹۱ ساعت ۱۰:۱۶ ب.ظ توسط به هرامی
|