حه‌ز ئه‌که‌ی مه‌مناسه‌وه
حه‌زئه‌که‌ی مه‌مناسه‌وه
بهێڵه با هه‌میشه ئاوا بم
رۆئیایه‌کی کارتۆنی
چه‌ترێکی داخراو تا پڕ بوونی له جاده... چۆڵ،
به ره‌نگێکی به‌رده‌وام تینوو
کاڵ، ره‌ش ، رادیکاڵ .
که‌سێک که به بێزاریه‌وه
له بۆنی "بلوو له‌یدی"
هه‌ڵدێت
ئه‌پێچێت به ئیحساسی چه‌ترێکا
له پاڵتۆی ره‌نگێکی بارانییا ئه‌نیشێته‌وه.
حه‌ز ئه‌که‌ی به هیچ بارێکا مه‌مبینه
لێمگه‌ڕێ تا له دیوارێکه‌وه ره‌ت ئه‌بم و
به دونیای خاڵی له خۆم ئه‌ڵێم:
هه‌میشه هه‌ر وابوو....
من .
(گ.به‌هرامی)
+ نوشته شده در شنبه سی و یکم تیر ۱۳۹۱ ساعت ۹:۴۷ ب.ظ توسط به هرامی
|